٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٤
نیچیرڤان بارزانی : بەرنامەیەکی بەربڵاو بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پلە و پێگەی ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا بەڕێوە دەبەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکرانی کەمپینی ١٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوە توند و تیژی لە دژی ژنان لە هەرێم ، ڕایگەیاند کە بەرنامەیەکی ڕێک وپێک وبەربڵاو بۆ بەرزبوونەوەی پلە وپێگەی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی هەرێم وپاڕاستنی مافیان جێبەجێ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حکومه تی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توند وتیژی لە دژی ژنان ، کەمپێنێکی ١٦ ڕۆژەی لە ژێر ناوی لە ناو بردنی هەڵاواردن، بە توانا کردنی ئافرەتان ودەکارهێنانی لە ناو کۆمەڵگە بەم مەبەستە دەسپێکردووە ونیچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هەربەم بۆنەوە پیداگری کرد کە ژنان لە ناو کۆمەڵگەی هەرێم کەوتوونەتە ژێر زۆڵم وستەم.

ناوبراو لەم پەیامەدا ئاماژەی کرد کە هەرجۆرە شەڕ وتێکەڵچوون هۆی وەدوا کەوتنی وڵاتان وبەجێ مانی کۆمەڵگە لە پێشڕەوی بووە و ئافرەتان قوربانی سەرەکی هەموو شەڕوئاژاوەکانن وکۆمەڵگەی هەرێم بە هۆی لەناو شەڕدابوون وتێکەڵچوونی جۆربەجۆر وبە تایبەت شەڕی ئەم دواییە لەگەڵ داعش تۆشی زیانی جیدی بوونە ولەوان ئافرەتانی ئیزدەی لە لایەن ئەم گروپەوە لەگەڵ  توندوتیژی توند ،  بەکوێلە گیران وزیانی تر ڕووبە ڕوو بوون.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی هەرێم بە هەموو تواناوە دەستی داوە  بە پیداچوونەوە ویارمەتی گەیاندن بە ئافرەتانی زیان وێ کەوتوو لە شەر وتوندوتیژیەکانی تر  ڕێکاری پێویستیان بۆ پشتیوانی لە ئافرەتان ودابین کردنی مۆچەیان گرتووەتە بەر

.بارزانی لە بەشێکی تر لەم پەیامەدا هێناویەتی کە ڕێکخراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی بەربڵاوو نەخشە ڕێگایەکی ڕێکو پێکی بۆ بەرزبوونەوەی پلە وپێگەی ئافرەتان لە نا وکۆمەڵگەی هەرێم ودابین کردنی مافیان ولابردنی توندوتیژی لەدژی ژنان ، داڕشتووە وبە هاوکاری ڕێکخراوەکانی هاوپێوەند لە حکومەتی هەرێم ئەم بەرنامەیە بە جیدیەت جێبەجێ دەکات.

........
340